١١ ئایار ٢٠٢٢ - ١٣:٠١
کۆبوونەوەی ئەم دواییەی هاوپەیمانی سێ قۆڵی بە سەرۆکایەتی سەدر شکستی هێنا

ئەندامی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بە ئاماژە بە کۆبوونەەی ئەم دوایی هاوپەیمانی ڕزگاری نەتەوەیی بە سەرۆکایەتی موقتەدا سەدر، ڕایگەیاند: ئەگەر مەبەست لە دروشمی زۆرینەی نەتەوەیی وەلانانی لایەنە جیاوازەکان لە پێکهاتەی سیاسی بێت، ئێمە دژین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - وائێل ئەلڕکابی ئەندامی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا سەبارەت بە کۆبوونەوەی هاوپەیمانی سێ قۆڵی ڕزگاری نەتەوەیی بە سەرۆکایەتی سەدر وتی: ئەگەر مەبەست لە دروشمی زۆرینەی نیشتمانی وەلانانی لایەنە جیاوازەکان لە پێکهاتەی سیاسی بێت، ئێمە دژین. ئێمە پێمان وایە کۆبوونەوەی ئەم دواییەی هاوپەیمانی ڕزگاری نیشتمان لەگەڵ شکست بەرەوڕوو بووەتەوە و هەر ئەو شکستە دەبێتە هۆی سەرهەلذانی چەند دەستەیی لە ئەو هاوپەیمانییە.

ناوبراو زیادی کرد: چاوەڕوانی دەکرێت چەند نوێنەری سەربەزۆ بچنە ڕیزی شاندی هاوئاهەنگی شیعەوە یا لە ئەو هاوپەیمانیە پاڵپشتی بکەن لە پەرلەماندا.

342/